لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

وەڵامێك بۆ رێواز فایەق؛ ئەوەی بەبێوەژنی دەیكەن، بەكچێنی بتانكردایە!

Monday, 09.27.2021, 11:30 PM


بێگومان رێواز فایەق راستدەكات كە ئەم پەرلەمانەی ئێستا بەدەنگی ساختەو موزەیەف دروستبووە، بەڵام پرسیار لێرەدا ئەوەیە كە كێ ئەو ساختەكارییەی كردە ئەمری واقع و بەزۆر بەئەندامانی كۆمسیۆنی باڵای ئیمزاكرد؟ ئەگەر پەرلەمان بەدەنگی ساختەو موزەیەف دروستبووە، كەوایە رێواز فایەقیش سەرۆكێكی ناشەرعی و ساختەو موزەیەف نییە؟
بەر لەئیمزاكردنی ئەنجامی هەڵبژاردن زۆرمان هاواركرد ئەو ئەنجامە ئیمزا نەكرێت، چونكە زانیاریی لەبارەی ئەنجامەكان لێرەو لەوێ‌ دزەی كردبوو. ئەو ئەنجامەی پارتی بەویستی خۆی 45 كورسی بۆخۆی جیاكردبۆوەو بەدەنگی 11 كۆتاكەو ئەندامەكەی سۆسیالست و چەند ئەندامێكی لەنگی حزبەكانی دیكە تەواو كۆنترۆڵی دەكرد.
بۆ ئەوەی ئێوەش بیزانن، ئەم ئەنجامە بەر ئەنجامی فشارێكی زۆری بافڵ و قوباد تاڵەبانی و دەرباز كۆسرەت رەسول عەلی بوو كە لەژێرەوە رێككەوتنی لەسەركرابوو قوباد تاڵەبانی ببێتەوە جێگری سەرۆك وەزیران و دەسەڵاتی سلێمانی رادەست بكرێتەوە. كۆسرەت رەسول عەلیش لەو كێكەدا پشكی شێری بەربكەوێت و رێواز فایەق بكرێتە سەرۆكی پەرلەمان.
بەنیوەشەو و دوای فشارێكی زۆر لەسەر ئەندامانی یەكێتیی لەناو كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن، ناچاركران ئیمزا لەسەر ئەنجامەكە بكەن! ئەمە لەكاتێكدا جگە لەپارتی، هەموو حزبەكانی دیكە (كۆمەڵ ، یەكگرتوو، بزوتنەوەی گۆڕان) تائێستا ئیمزایان لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردن نەكردو بەروونی رایانگەیاند هەڵبژاردنێكی ساختەو موزەیەف بووە.
ئەو موزەیەفیە لەوەوە هات كە قوباد تاڵەبانی لەسەر داوای پارتی و بەپێی پلانێكی درێژخایەن تاوەكو دەسەڵاتی جێبەجێكردنی سلێمانی نەكەوێتە دەست یەكێتیی، بەڵكو بكەوێتە دەست بنەماڵەو بافڵ و قوباد كۆنترۆڵی بكەن.
ئێستاش كە رێواز فایەق دێتە گۆو باس لەموزەیەفی پەرلەمان دەكات، بێگومان كەس بڕوا ناكات. جارێ‌ بەر لەهەموو شتێك لەوەتەی رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانە چەندین پلانی یەكێتیی بۆ كۆنترۆڵكردنی بڕیار لەكوردستان-ی هەڵوەشاندۆتەوە. هەر لەرێككەوتنی لەگەڵ پارتی لەسەر لێسەندنەوەی متمانە لە سۆران عومەر-ی پەرلەمانتاری كۆمەڵ كە لەژێرەوە نوسراوێكی كۆمیتەی یاسایی سەر بەئەنجومەنی سەركردایەتی بۆ هێمن هەورامی دزەپێكرد، تا دەگاتە شكاندنی بڕیاری مەكتەبی سیاسی یەكێتیی كە بڕیاریدابوو رێواز بەشداری كۆبونەوەكەی نێچیرڤان بارزانی نەكات لەناوەڕاستی ئەمساڵ!
رێواز فایەق و دیوانەكەی و پشتیوانەكەی لەناو دەستەی كارگێڕی مەكتەب سیاسی، تۆمەتبارن بەبونی پەیوەندی مەشبوه لەگەڵ پارتی! خێرە ئێستا لەسەر لێدوانێكی نێچیرڤان بارزانی ئاو كەوتۆتە كونانەوەو بەو زمانە زبرەوە قسە لەسەر پارتی دەكەن؟ ئێ خۆ هەموومان دەزانین وادەی هەڵبژاردنەو بۆ بەدەستهێنانی چەند دەنگێكتانە لەڕێی جوڵاندنی هەستوسۆزی خەڵك، بەتایبەتیش لەهەولێر كە دەزانن بارودۆخی یەكێتیی زۆر خراپترە لەناوچەكانی دیكەو (ئاغا)كانی رێواز بەتێگەیشتنی خۆیان دەیانەوێ‌ سود لەو بارودۆخە ببینن! باشە ئەو تەنگەتاوەی ئەمڕۆی رێواز بەرۆكی خۆیان دەگرێتەوە. باشە بۆ پرسیارێكی دیكە نەكەین؛ ئەم زەمینەیەی بۆ نێچیرڤان دروستبووە بڵێت تەنها حیساب بۆ پارتی دەكرێت بەرئەنجامی چییە؟ بێگومان بەرئەنجامی ئەو سیاسەت و هەڵسوكەوتانەیە كە یەكێتیان لاوازكردوو ئێستاش خەریكە نەك لاوازتر، بەڵكو لەلێواری مەرگێكی چاوەڕوانكراوە! بەرئەنجامی كودەتایەكە لەناو حزبێك كە خەریكە حزبەكە مردار دەكاتەوەو كەسانی وەك رێواز ئەوانی دیكە ئیمزای نا قانونی و نا ئەخلاقیان لەسەر رۆیشتنی سەرۆكەكەیان كردووە!
بێگومان ئەم وتارەم بەبێ‌ ناو بڵاودەكەمەوە، چونكە قەت نەمویستووە وتار بەناوی خوازراو موستەعار بڵاوبكەمەوە، ئەمەش لەبەر خاتری ئەم هەڵبژاردنە كە یەكێتیی لەلێواری دۆخێكی پڕ مەترسیدایەو با وتارێكمان لەسەر حیساب نەكەن و بڵێین وەختی نییە! بەڵام لەیاداشتی خۆمدا هەڵیدەگرم و رۆژێك دێت ناوەكەی خۆمی بخەمەوە سەر. ئەوەی ئێستا دەیڵێین دەبوو پێش ئیمزای ئەنجامی هەڵبژاردن بتانكردایە، نەك لەئێستادا كە پێدەچێت رێككەوتن كرابێت لەسەر لێدوانی توند بەرامبەر پارتی! كوردیش دەڵێت ئەوەی بەبێوەژنی دەیكەن، بەكچێنی بتانكردایە.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟