وتار
هه‌ڵبژاردن و فشاری نه‌زۆكانه‌ی مه‌زهه‌بگه‌را له‌سه‌ر ناوچه دابڕاوه‌كان
Tuesday, 09.28.2021, 08:55 AM
ئه‌وه‌ی باری دیموگرافی و مێژوویی و كه‌لتوری تایبه‌تی ناوچه دابڕاوه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم (ناسراو به ناوچه‌كانی ماده‌ی 140)بزانێت لای روونه كه خه‌ڵكی ئه‌و شارانه به‌سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه و ئاین و مه‌زهه‌به( ره‌سه‌نه‌كان نه‌ك هاورده‌كان) چه‌ند تێكه‌ڵاو و ته‌باو گونجاون و هیچ ده‌سه‌ڵاتێك له هه‌موو قۆناغه‌كاندا نه‌یانتوانیوه ده‌زووی پێكه‌وه گرێدراوی هاوبیری و خۆشه‌ویستی خاك و نه‌ته‌وه له ده‌رونیاندا بپچرێنێت. چه‌ندین جار بۆ زاڵبون به‌سه‌ر خاك و خه‌ڵكه‌كه‌یدا، هه‌وڵیاندا پیلانی (په‌رتكه و زاڵبه) یان به‌سه‌ردا بسه‌پێێنن و هه‌رجاره‌و به به‌هانه‌یه‌ك و ریگه‌یه‌كه‌وه هه‌وڵی لێكترازانی گه‌نج و پیری ئه‌و شاره خۆشه‌ویستانه‌یان داوه. جارێك به حزبیكردن و چاندنی جیاوازی فكری و ئایدیۆلۆجی و دروستكردنی كێشه‌ی جیاوازی حزبایه‌تی و، جارێكی دیكه‌ش به به‌كارهێنانی نه‌ته‌وه‌چێتی و جیاوازی نه‌ته‌وه‌یی و هه‌وڵی چاندنی روحی شوفینیزم و، چه‌ندین جاریش له رێگه‌ی به‌كارهێنانی سۆزی مه‌زهه‌ب وه‌ك ئامڕازێكی كاریگه‌ری روحی و مێژوویی بۆ دوورخستنه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و شارانه له‌یه‌كتر و نه‌هێشتنی هێزی یه‌كێتی و یه‌كگرتووییان، به‌ڵام له‌دواجاردا سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌وڵانه نه‌زۆك بوون و هیچ به‌رهه‌مێكیان نه‌بوو، له دواجاردا ده‌ستی پیلانگێڕان له بنی هه‌مبانه‌كه به‌به‌تاڵی ده‌رچوون و به شكستخواردوویی لێی ده‌رچوون.
له‌م بارودۆخه هه‌ستیار و ئاڵۆزه و له نێو ئه‌و هه‌موو هاوكێشه نێوخۆیی و ده‌ركیانه و هاتنه پێشی زۆرێك له رووداوه‌كان و هه‌ڵه و په‌ڵه‌ی خودی خاوه‌نی راسته‌قینه‌ی ئه‌و ناوچانه، وا دوژمنان هه‌وڵه‌كانیان چرتر كردۆته‌وه و ئه‌مجاره‌ش له چه‌ندباره كردنه‌وه‌ی هه‌وڵی جێبه‌جیكردنی مه‌رامه‌كانیان له پاش روخانی رژێمی دیكه‌اتۆریه‌ت، خه‌ریكی پیلانگێڕانی خۆزاڵكردن و سه‌پاندنی یه‌كجاره‌كین له رێگه‌ی خستنه‌رووی تموحه شه‌خصی و حزبی و نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بیه‌كان به ئیستغلالكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا. هه‌رچه‌ند مه‌یدانه‌كه تاڕاده‌یه‌ك واڵاكراوه بۆ ته‌راتێن كردنیان، به‌ڵام وه‌كو چۆن هه‌میشه هاوڵاتیانی ئه‌وشارانه به تایبه‌تی كه‌ركوك و خانه‌قین خه‌ونی دوژمنانیان له‌گۆڕ ناوه ئه‌مجاره‌ش له‌گه‌ڵ هه‌بوونی راده‌ی زۆری بیهیوایی و كه‌می متمانه‌ی و بێمتمانه‌یی، به‌ڵام له كاردانه‌وه‌كاندا بۆمان ده‌ركه‌وێت كه خه‌ڵكه ره‌سه‌نه‌كان هه‌ر ئه‌وانه‌ی نه‌وه‌كانی پێشوون و تۆزقاڵێك له رێی پێشینانیان لایان نه‌داوه و ئه‌م هه‌وڵانه‌ی دوژمنانیش نه‌زۆك ده‌رده‌چن.
ئه‌مجاره به رێككه‌وتنی ژێر به ژێری دوژمنانی ده‌وروبه‌ر هه‌وڵێكی چڕی به‌هێز به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك چی له رێگای به‌خشینی پاره‌وپوڵ و ده‌م چه‌وركردن و چی به ئیستغلالكردنی باری ئابووری ناله‌باری خه‌ڵكه‌كه و له ده‌رگای روحی مه‌زهه‌بگه‌ری له ناو هه‌ندێك كاڵفام یان خه‌ڵكی ونبووی رێگه‌ی راست، خه‌ریكی لێدانی هه‌مان قه‌وانه كۆنه‌كه‌ن، بۆیه ده‌بێت خه‌ڵكه‌كه زۆر وریاتر بێت له پیلانگیڕی ئه‌مجاره و چاوكراوه‌یی و یه‌كێتی و ته‌بایی گه‌نجان به‌ربه‌ست وچه‌كی له‌ناوبردنی ئه‌و خه‌ونانه‌ی دوژمنان بێت كه هه‌موو ئامڕازێك به‌كاردێنن بۆ یه‌كجاری سڕینه‌وه‌ی سیمای ره‌سه‌نی ئه‌و شارانه و سه‌پاندنی وه‌زعێكی دیموگرافی هاورده‌كراوی نامۆ به پیلانی چه‌په‌ڵ، بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واوی ده‌ست و پێوه‌ندی خۆیان له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی وڵاته‌كانیان بسه‌پێنن، له‌م كرده‌وه‌شیاندا كاتی هه‌ڵبژاردن و لاوازی په‌ویه‌ندیه كوردستانیه‌كان به‌مه‌ش جگه له خه‌ڵكه ره‌سه‌نه‌كه‌ی ئه‌و شارانه و كورد و كوردستان هیچ كه‌س و لایه‌نێكی تر له‌م هه‌وڵانه زه‌ره‌رمه‌ند نابێت. بۆیه هیوادارم به هه‌وڵی هه‌موولایه‌كمان و چاوه‌ڕێیی هیچ حزب و لایه‌ن و كه‌سێكی به‌رژه‌وه‌نخواز نه‌كه‌ین وبه یه‌كێتی و یه‌كبونی خۆمان به‌رپه‌رچی ئه‌و پیلان و هه‌وڵانه بده‌ینه‌وه و ، به پێچه‌وانه‌ی دوژمنانی روحی یه‌كبوونی خه‌لك به گشتی و له‌به‌رچاو گرتنی هه‌ڵبژاردن بۆ به‌كارهێنانی رای گشتیی به‌هێزی كوردستانیانه بۆ رزگاربوون و به‌هێزكردنی خودی و گرتنی كون و كه‌له‌به‌ره‌كان و هاوهه‌ڵوێستی، هیوا و ئامانجی جێگیری خه ڵك بۆ هه‌موولایه‌ك چه‌ندین باره ئاشكرا كه‌ین و دوژمنان بێ هیواكه‌ین.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
نوسەرێكی یەكێتیی: وەڵامێك بۆ رێواز فایەق؛ ئەوەی بەبێوەژنی دەیكەن، بەكچێنی بتانكردایە!
دانا ڕەشید: نە شام شەکر و نە وڵات شیرین
ئاشتی برایم ئەفەندی: ئەو کتێبەی ئێوەی تۆقاند و زمانتان لێدا، لە ئەمەزۆن لابرا!
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: ئه‌و تهڵاقهى نه‌كه‌وت
عوسمانی حاجی مارف: شکست هێنان بەم هەڵبژاردنە ئەرکی جەماوەری ناڕازیە
نیاز سەعید عەلی: ڕیفراندۆم، داواکارییەکی ڕەوا، بەڵام لەکاتێکی ناڕەوا و زەمینەیەکی شڕا !!
لاهور شێخ جەنگی: ڕیفراندۆم و ١٦ـی ئۆکتۆبەر کێ بەرپرسیارە لەم هەموو شکستە سیاسییە؟
جەعفەر کەریمی: هەڵبژاردن یان هەڵبژاردوو؟
دانا مەنمی: کابینەی نۆیەم و جەنگی مان و نەمان
دلێر محەمەد نوری: کاتێ نێچیر خۆی ئەبێت بە تەڵە!