وتار
هەڵبژاردن و شەرعییەتدان بە تەزویر
Saturday, 10.02.2021, 07:26 AM
ئەگەر بێی و باسی دێمۆکراسی بکەین مومکین نییە هەڵبژاردن وەک بناخەی دێموکراسی پێناسە نەکەین ، دیموکراسیەت لە واتا گشتییەکەیدا مانای حکومەتی خەڵک بۆ خزمەتی خەڵک ، هەلبژاردنیش لە ناو سیستەمی دیموکراسی دا کۆڵەکەی سەرەکی سیستەمەکەیە خەلکیش ئازادە لە خۆکاندیدکردن بۆ هەڵبژاردن و بەشداری سیاسی یان متمانە بە کێ دەدات و کێش هەڵدەبژێرێت ، لەناو هەڵبژاردنیشدا چەمکی ئازادی ئینسانەکان ڕەگەزی سەرەکییە ، بێ هیچ ئەگەرێک ئازادی بڕیاردان و هەڵبژاردن وەیان هەڵبژاردنی ئازاد بنەمای ئازادی و دیمۆکراسییە، دواجار هەڵبژاردن فۆرمێکە لە فۆڕمەکانی سیستەمی دیموکراسی و هاوڵاتیان لە ڕێگەی دەنگدانەوە بۆچوونی خۆیان لەسەر پرسە سیاسی و چارەسەنووسازەکان دەردەبڕن و یان نوێنەرانی خۆیان بۆ ئەنجومەنی نوێنەران و بەڕێوەبردنی وڵات هەڵدەبژێرن. چەند رۆژێک پێش ئەنجامدانی ریفراندۆم، مەسعود بارزانیی سەرۆک و شۆڕەسواری ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم لەگەڵ بەرپرسانی یەکێتی و پارتی و بەرپرسانی کەرکوک کۆدەبێتەوە ،ئاسۆ مامەند بە مەسعود بارزانی دەڵێت "ئەگەر ریفراندۆم لە کەرکوک بکەین، ئەگەری هەیە بدۆڕێین." . مەسعود بارزانی لە وەڵامدا پێیدەڵێت: "بڕۆن تەزویر بکەن." سەرباری تەزویرێکی زۆر لەریفراندۆم دا لە قەڵەمڕەوی پارتی و لە شاری کەرکوک بەڵام ئەنجامەکەی شکستێکی سیاسی گەورەو پاشەکشەی پێگەی کورد بوو لە ئاستی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتیدا ، ئەوەی مەبەستمە دەربڕینەکەی سەرۆکی پارتی بوو کە تەزویر وەک ئامرازێک بۆ بردنەوە پەنای بۆ دەبات ، گەورەترین شەرمەزاری لە هەڵبژاردندا ئەوەیە پەنا بۆ تەزویر ببەیت و بە زەبری هێز خەڵک بترسێنن و بەپارە ویژدانی خەلک بکڕن . هەموو هەڵبژاردنێک پارتی پێشێلکاری گەورەی تێدا ئەنجام داوە ، بەشێک لەو پێشێلکارییانەی کە بە پێی پلان لە پرۆسەی دەنگداندا پارتی پەنای بۆ دەبات بریتی یە؛ لە بڕینەوەی موچەی بندیواری، دابەشکردنی زەوی ،بەرزکردنەوەی پلەو پۆستی سیاسی و ئیداری ،دەرهێنانی ناسنامە بۆ کەسانی بیانی، دروستکردنی لیست بە ناوی مردوان، ئاماری ساختە، بەرتیل پێدان و کرینی حیزبە بچوکەکان ، دەورگرتنی بنکەکانی دەنگدان بە هێزی چەکدار بۆ ترساندنی هاوڵاتیان ، هەرەشەکردن لە دەنگدەر کەناچار بێت لە دەنگدان ، پەلاماردان و دەستبەسەرداگرتنی بنکەکانی دەنگدان و دەستکاریکردنی فۆڕمەکانی دەنگدان ، ئەمە خاڵی شکستی هێزێکی وەکو پارتییە لە هەڵبژاردن و لە دەنگی خەڵک ، ئەگەر نا حیزبێک لە خۆی دڵنیا بێت بۆچی دەترسێت لە پاکی نەزیفی هەڵبژاردن ؟! کاتێک سەرۆکی پارتی شەرعییەت بە تەزویر دەدات زەڕڕەیەک دیموکراسخواز نییە و لەپاڵ ئەم شەرعییەتدانەشدا پەنا بۆ پێشێلکاری تریش دەبات ، بۆیە قەت نابی لەو حزبە چاوەڕێبین داهاتوویەکی گەش بۆ کۆمەڵگا دابین بكات و خزمەتکاری خەڵک بێت ،،ناكرێ چاوەڕێی پیشكەوتن و گەیشتن بە خەونی گەورە لەوانە بكرێ ، هیچکاتیش پارتی ڕێگا نادات دیموكراتییەت گەشە بكا و كەسانی بەتوانا و خاوەن عەقڵی گەورەی ئازاد بێنەپێش ، هەر ئەو شێوە بیركردنەوە و عەقلییەتە خێڵەکییەیە پاشەکشەیان بە جەماوەر کردووە ، لەئێستادا بۆ ئەوەی ئەو فەرهەنگەی پارتی پاشەکشەی پێ بکرێت ، هوشیاری و بەشداری خەڵکە لە هەڵبژاردنەکاندا ، بایکۆت چارەسەرکردن نییە ، بایکۆت کاتێک کاریگەری دەبێت کە پانتاییەکانی فراوان بێت کۆدەنگییەکی نیشتیمانی هیزو لایەنەکانی تری لەپاڵدا بێت ، مرۆڤی هوشیارو بەئاگا بونێکە لە پەیوەندیدایە و مرۆڤێکی خاوەن ئاگاییەكی ڕادیكاڵ و ڕەخنەییە بە هەلومەرج و بونیادەكان ، بەرهەمهێنەرە و مرۆڤێکی یاخی و دەرچوون و سەركێشیی و تێپەڕاندنە ، مرۆڤە نەک ئامێرێکی میکانیکی ڕوت و قوت ئیعازو ئامۆژگاری و ختوكەدانی لە دەست حیزب و تاقم و بنەماڵەی تردا بێت .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
دلێر محەمەد نوری: ویستی زیندانی و ترسی زیندانییەوان
عیماد عەلی: ههڵبژاردن و فشاری نهزۆكانهی مهزههبگهرا لهسهر ناوچه دابڕاوهكان
نوسەرێكی یەكێتیی: وەڵامێك بۆ رێواز فایەق؛ ئەوەی بەبێوەژنی دەیكەن، بەكچێنی بتانكردایە!
دانا ڕەشید: نە شام شەکر و نە وڵات شیرین
ئاشتی برایم ئەفەندی: ئەو کتێبەی ئێوەی تۆقاند و زمانتان لێدا، لە ئەمەزۆن لابرا!
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: ئهو تهڵاقهى نهكهوت
عوسمانی حاجی مارف: شکست هێنان بەم هەڵبژاردنە ئەرکی جەماوەری ناڕازیە
نیاز سەعید عەلی: ڕیفراندۆم، داواکارییەکی ڕەوا، بەڵام لەکاتێکی ناڕەوا و زەمینەیەکی شڕا !!
لاهور شێخ جەنگی: ڕیفراندۆم و ١٦ـی ئۆکتۆبەر کێ بەرپرسیارە لەم هەموو شکستە سیاسییە؟
جەعفەر کەریمی: هەڵبژاردن یان هەڵبژاردوو؟